ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کومیتەی دووهەمی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کرد: دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین زۆر قەیراناوییە، ڕوونە کە ئاوەها دۆخێک بەهۆی سیاسەتە دەستێوەردانانە و سەربازانەکانی هەندێک هێزی سەرووناوچەیی، پێکدادانی چەکداری بەردەوام، داگیرکاری درێژخایەن و کۆمەڵکوژی لەلایەن ئیسرائیلە. ئەو دۆخە گەشەی ناوچەکەی دواخستووە و کێشەکانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ چڕتر کردووەتەوە.
ئەو هەوڵانە پێشێل کاری مافی مرۆڤ لەوانە مافی گەشەیە، بازرگانی، دابینی دارایی و سەرمایەدانەری ڕەوا لەناو دەبات و یەکسانی دەسەڵاتەکان لاواز دەکاتەوە. ئەو هەوڵانە هەروەها ژینگە لەناوبدەبات و گیان و تەندروستی کۆمەڵگا خەسار بەرکەوتووەکان، بەتایبەتی منداڵان، ژنان و بەساڵاچووان بەرەوڕووی مەترسی دەکاتەوە.
ئیسرائیل و ئەمریکا لە 13 ی جوونی 2025 هێرشی بەربڵاویان کردە سەر ئێرران و ئەوە پێشێل کرانی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و مافی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ بوو. هەروەها ئەو هەوڵانە متمانەی ئێمەی لەناوبرد، هاوکاری لاواز کردەوە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرپرسیارێتی هاوبەشی خۆی بۆ پاراستنی نەوەکانی ئێستا و داهاتوو لا دەدای.
ناوچەکەی ئێمە بە شێوەیەکی بەربڵاو بەرەوڕووی گۆڕانی کەشوهەوا بووەتەوە. ڕۆژاوای ئاسیا بەرز بوونەوەی پلەی گەرمای زیاتر لە ئاستی جیهانی بەخۆیەوە بینیوە و بەتایبەتی ئێران کێشەی زیاد بوونەوەی بیابان و گەردەلوولی لمی بەردەم دایە و چارەسەری ئەوە پێویستی بە هاوکاری نزیکی وڵاتانی خەساربەرکەوتوو، بەتایبەتی لە ڕۆژاوا ئاسیا، بۆ کەم کردنەوەی ئاسەوارە نەگونجاوەکانی ئەو هەڕەشەیە.
زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە تاک لایەنەیی هەڕەشەیە بۆ سەر جیهانی ئێمە و بنەماكانی ئاشتی، سەقامگیری و گەشە لاواز دەکاتەوە. ئەو هەڕەشەگەلە ئەبێ یەکلایی و بە شێوەی بەکۆمەڵ ڕەت بکرێتەوە.

باڵوێزی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک وتی: دۆخی قەیراناوی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەهۆی سیاسەتە سەربازانە و دەستێوەردانانەکانی ئیسرائیلە.
Your Comment